کوردپرێس: پارتیک شاناهان وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت بە رۆژنامەنووسانی وت: گفتوگۆمان كردووە لەگەڵ هەردوو كۆمپانیایی" لوكهید مارتن " و یونایتد تیكنولوجیس" سەبارەت بەشداری كردنی توركیا لەسەر پرۆژەكە.
ئاماژەی بۆ ئەوەكرد هەڵۆێستی لایەنی ئەمریكا بەهیچ شێوەیێک نەگۆڕاوە و واشنتۆن سوورە لەسەر ئەوەی هیچ جۆرە سازشێک بۆ توركیا نەكات و بەردەوامیش دەبێت لە جێبەجێ كردنی پلانەكەی خۆی سەبارەت بە جووڵاندنی پرۆژەی F-35.
ناوبراو وتیشی پێویستە توركیا لەنێوان بژاردەی كرینی فرۆكەی جەنگیی جۆری F-35 و سیستمی بەرگریی رووسیا خۆی یەكلای بكاتەوە.
تەئكیدیشی كردەوە كێشەی كڕینی چەكی رووسی كاریگەری نابێت لەسەر بنكەی ئاسمانی ئەنجرلیک لە توركیا.
ئەنقەرە بەنیازە زیاتر لە 100 فرۆكەی جۆری F-35 لە واشنتۆن بكڕێت لەچوارچێوەی پرۆژەی بەرهەمهێنانی فرۆكەی F-35 لە ژێر چاودێری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment