چوار شاندی سیاسی و ئابووریی هەرێمی كوردستان دەچنە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارە چوار شاندی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و حكوومەتی فیدراڵی عێراق سەردانی بەغدا بكەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردوەتەوە، بڕیارە بەمنزیكانە شاندێكی باڵای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات.

سەردانی شاندەكە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەیە، كە سەبارەت بە رێگەپێدان و هاوردەكردن لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە، هەروەها بڕیارە دوو هەفتە دوای ئەوەش شاندێكی وەبەرهێنەرانی هەرێم بەهەمان شێوە سەردانی بەغدا بكەن.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، بڕیارە لەماوەی مانگێكدا شاندێكی دیكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج سەردانی بەغدا بكات، هەروەها شاندی چوارەمیش ئەنجومەنی باڵای نەوت و غازی هەرێم دەبێت و بەمنزیكانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی تایبەت بەهەناردەكردنی نەوت سەردانی بەغدا دەكات.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53478

Your Comment

You are replying to: .
captcha