کوردپرێس: له‌وباره‌یه‌وه شانه‌ی هه‌ڵۆی هه‌واڵگریی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندووه: "هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیوویانه له ئۆپراسیۆنێكدا ژماره‌یێک له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش بكوژن كه له سووریاوه هاتبوونه ناو عێراق".
شانه هه‌واڵگرییه‌كه بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمیی عێراقی روونی كردووه‌ته‌وه "له داهاتوودا ورده‌كاریی ئۆپراسیۆنه‌كه و دانپێدانانی ئه‌ندامانی داعش كه ده‌ستگیركراون بڵاوده‌كه‌ینه‌وه و باسی چۆنێتی به‌نھێنی هه‌ڵاتنیان له سووریاش ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری رێكخراوه رایانكردووه".
پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێن، رۆژی 23/3/2019 رایگه‌یاند توانیوویانه كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی دوا مۆڵگه‌ی داعش له سووریا بكه‌ن و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی "خه‌لافه‌ت" بهێنن، ژماره‌یێک له چه‌كدار و ئه‌ندامانی داعش توانیوویانه رابكه‌ن و خۆیان بگه‌یه‌ننه ناو خاكی عێراق و له ناوچه بیابانه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا خۆیان حه‌شار بده‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment