بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت لە دوو كۆبوونەوەی جیام لەگەڵ باڵیۆزی نەرویج لە عێراق و نێردەی تایبەتی ئەو وڵاتە بۆ سووریا و عێراق لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی ئابووریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، باسمان لە چۆنیەتی ئەنجامدانی چاکسازی کرد.
جێگری سەرۆكی حكوومەت راشیگەیاندووە داوام كرد شارەزایانی فەڕەنسی و نەرویجی بێنە هەرێم بۆ یارمەتیدانی حكوومەت لەچۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ داهاتی نەوت و داهاتەکانی دیکە، بە تایبەت نەرویج کە سیاسەتێکی سەرکەوتووانەی هەبووە لە بواری وزە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە كە هەردوو وەفدەکە بەڵێنیان داوە لەمبارەیەوە هاوكار و یارمەتیدەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بن.
هەرچەندە هەرێمی كوردستان خاوەنی سەرمایەیێكی گەورەی وزەیە، بەڵام لەئێستادا نیگەرانی و ناڕەزایی هەیە لە چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ نەوت و داهاتەكەی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment