کوردپرێس:
سەفین دزەیی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تیی ڕاگەیاند نەوتى هەرێم بۆ ئێران نەچووە، بەڵام ئەوەى کە بە شێوازى تر، وەک پاشماوەى نەوت، لە بەشەکانى ترى عێراق لە هەرێمەوە دەچووە ئێران، ئەو بابەتەش لە نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەرکراوە.
وتەبێژى حکوومەتى هەرێم ئەوەشی ڕاگەیاند، پرسی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغدا پێویستى بە گفتوگۆی زیاترە، چوونکە بابەتەکە تەنها ئەوە نییە کە نەوت ڕادەست بکرێت.
دزەیی زیادی کرد: بابەتەکە تەنها ئەوە نییە کە هەرێم نەوت ڕادەستی بەغدا بکات، بەڵکوو کۆمەڵێک ئیلتیزاماتى بەرامبەر کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنانى نەوت هەیە، بۆیە پێویستە ئەو ئیلتیزاماتانەش بۆ بەغدا باس بکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی نەبوونی یاسای نەوت و گاز لە عێراق و هەرێم، پرسی نەوت لە ساڵی ٢٠٠٧وە تا ئێستا بووەتە کێشەیێکی دیار لە نێوان هەردوولادا.
Your Comment