به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی تامی داکۆرس سێناتۆرێکی ئه‌مریکا له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه که ناوبراو ئه‌م هه‌فته‌یه به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێکی کۆنگرێسی ئه‌مریکا و به یاوه‌ریی دوو سێناتۆر به مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی کردووه و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر هاوپه‌یمانیی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و گه‌لی عێراق به‌تایبه‌ت کورد کردۆته‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: تامی داکۆرس سه‌ردانی شاری تاجی، به‌غدا و هه‌ولێری کرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و سێ شوێنه دیدار و گفتوگۆی کرد. هه‌روه‌ها له‌م سه‌فه‌ره‌دا دیدارێکی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده کورده‌کانی عێراق ئه‌نجام داوه و ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر گرنگیی هاوپه‌یمانیی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه کورده‌کانی ئه‌و وڵاته له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش کردۆته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌یهه‌وێت هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا بکشێنێته‌وه و داکۆرسیش داوای له ناوبراو کردووه که به‌رده‌وام بێت له پشتیوانی‌کردنی کورده‌کانی ناوچه‌که.
ناوبراو سه‌باره‌ت به هۆکاری سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ عێراق ڕای‌گه‌یاندووه: ئه‌م سه‌فه‌ره به مه‌به‌ستی پیشاندانی پشتیوانیی ئه‌مریکا له گه‌لی عێراق ئه‌نجام دراوه و هیوای خۆیشی ده‌ربڕی که عێراق له ساڵانی داهاتووشدا وه‌ک هاوپه‌یمانێکی به‌هێزی ئه‌مریکا له ناوچه‌که بمێنێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment