کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیییه‌کان ده‌ست که‌وتووه هێرشی خۆمپاره‌یی کرایه سه‌ر کاروانی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له ده‌وروبه‌ری ئه‌عزاز- عه‌فرین و به‌هۆیه‌وه هێزێکی ئه‌و سوپایه کوژرا و سێ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
هێرشه‌که له ناوچه‌ی مه‌نغی ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) ئه‌نجام دراوه و کاروانه سه‌ربازییه‌که‌ی سوپای تورکیا له کاتێکدا کراوه‌ته ئامانج که بۆ بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته له گوندی مارانز له ده‌وروبه‌ری عه‌فرین- ئه‌عزاز ده‌چوون.
به دوای هێرشه‌که شوێنی ته‌قاندنی خۆمپاره‌که ئاشکرا کرا و تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیا له سنووری کیلیس و ئه‌عزاز ناوچه‌که‌یان بوردومان کرد.
شایانی باسه که هێرشه‌که یه‌ک کوژرا و سێ برینداری لێکه‌وتۆته‌وه که برینداران بۆ نه‌خۆشخانه‌ی کیلیس گواستراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment