به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کۆ بوویه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ژماره‌یێک له به‌رپرسانی هه‌رێم و باڵیۆزی توركیا له عێراق و كونسووڵی توركیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان به‌شدار بوون په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیا، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بازرگانی، هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی زیاتری سنووری، هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی له بواره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر، دۆخی كه‌ركووک و ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 و پێكهاته‌كانی و هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان به‌گشتى خرانه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانی ستایشی خه‌ڵک و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ توركیا دووپات كرده‌وه كه له كاته سه‌خته‌كاندا هاوكاری و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و هه‌روه‌ها خواستی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ربڕی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ تورکیا به گرنگ و ستراتێژی ناوزه‌د كرد.
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكاریییێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كار و سه‌رمایه‌گوزاری و وه‌به‌رهێنانی توركی له هه‌رێمی كورستان نیشان دا.
لای خۆیشیه‌وه مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه چۆن له كاته سه‌خته‌كاندا پشتیان له هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه و ئێستاش خوازیاری په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا توركییه‌كان ده‌توانن له پرۆسه‌ی بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا به‌تایبه‌تیش له ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش كار و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا كرد و تیشكی خسته سه‌ر گرنگیی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی عێراق و توركیا له پرسی ئاو و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌یسی ئاودا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment