کوردپرێس: زیندانیانی پەکەکە کە ماوەی ١٣٤ ڕۆژە لە ماگرتنی بێسنووردان دژ بە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایان کرد، کە ١٥ کەس لەو گیراوانە بڕیاریانداوە لە سبەینێوە مانگرتنی تا مردن دەستپێکبکەن، کە ببێجگە لە ئاو هیچ شتێکی تر ناخۆنەوە.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە:"لە دژی گۆشەگیرکردنی ئوجەلان ١٣٤ ڕۆژە لە چالاکیی مانگرتنی بێسنوورداین و بەردەوامیشی پێدەدەین. ئێمە دەزانین بڕیارەکەمان خەونی فاشیزم تێکوپێک دەدات".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"چالاکیی مانگرتنمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی کۆتایی بە گۆشەگیریی دەهێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین لە زیندان دەستیپێکرد، بەدڵنیاییەوە لەسەر بنەمای هێڵی بەرخودان بەردەوامیی دەبێت".
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment