لێکۆڵەری توێژینەوە ئەمنییەکان: کوردەکانی سووریا بوونەتە دارەدەستی ئەمریکا

بەشی جیهان- دوکتور تایرۆن گرۆ بڕۆای وایە ئەمریکا بەنیازە بە کەمترین تێچوو لە سووریا بگاتە ئامانجەکانی، بۆیەش کوردەکانی کردۆتە دارەدەستی خۆی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزە کوردەکانی سووریا لە ساڵی 2014وە شەڕی داعشیان دەستپێکردووە و ئەمریکاش وێڕای پڕچەک کردنیان لەڕێگای بۆردوومانی ئاسمانییەوە پشتگیرییانی کردووە.

فەرماندە کوردەکانی سووریا دەڵێن زیاتر لە 11000 هێزی خۆیان لەشەڕی داعشدا لەدەست داوە بەڵام هیچ هێزێکی ئەمریکا لەشەڕی ڕووبەڕووی داعشدا نەکوژراوە. دوکتور تایرۆن گرۆ لێکۆڵەری توێژینەوە ئەمنییەکان لە زانستگای ئێمبری ریدێلی ئەمریکا لەبارەی ئەم چەشنە هاوکاریە لەنێوان کوردەکانی سووریا و ئەمریکا دەنووسێت: ئەم چەشنە تەعامولە کەڵک وەرگرتن لە هێزێکی نیابەتییە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان بە کەمترین تێچوو. ئەمریکا لە شەڕی سووریادا کوردی کردۆتە دارەدەستی خۆی.

ناوبراو لە وتراێکدا لە ژێر ناوی «سوودەکانی شەڕی نیابەتی» کە لە ماڵپەڕی لووفەیر بڵاو کراوەتەوە، پێوەندیی ئێستای کوردی سووریا و ئەمریکای شی کردۆتەوە و دەنووسێت کوردەکانی سووریا پێویستیان بە پاڵپشتێک هەبوو بۆ شەڕ کردن لەگەڵ داعش بۆیەش پێشنیاریان بە ئەمریکا کرد لەشەڕەکەدا ئەوان دەبن بە پێشەنگ و ئەمریکایش کە دەیویست بە کەمترین تێچوو دەستی بگات بە ئامانجەکانی لەشەڕی داعشدا پشتگیرییانی کرد.

تایرۆن گرۆ لەم بڕوایەدایە هەمیشە وا نەبووە کە لە کۆتاییدا هێزی نیابەتی گوێڕایەڵی خاوەنەکەیان بن. چوونکە ئێستا ئەمریکا گەیشتۆتەسە ئامانجەکەی خۆی لە سووریا کە ئەوەش شکستی داعش بوو، کوردەکان بەدوای ئامانجی دیکەن لەوان بەدەست هێنانی خۆبەڕێوەبەری سیاسی و ئەمریکاش ناچارە ستراتێژیی خۆی لەباەری یارمەتیدانی هێزە نیابەتییەکانی بگۆڕێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53402

Your Comment

You are replying to: .
captcha