شۆڕش حاجى: بڕیارى گۆڕان لەسەر پێکهێنانى حکوومەت دراوەتە شاندى دانوستانکارمان

وتەبێژى بزووتنەوەى گۆڕان ڕایگەیاند، بڕیارى بزووتنەوەى گۆڕان لە سەر پێکهێنانى کابینەى نوێی حکوومەت دراوە بە شاندى دانوستانکاریان لە ئەگەرى دانیشتنى داهاتوویان لەگەڵ شاندى پارتى.

کوردپرێس:

ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەى گۆڕان کۆ بووەوە و دواى کۆبوونەوەکەش شۆڕش حاجى لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنووسیدا ئاماژەى بەوە کرد، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی میکانیزمەکانیان کردووە بۆ دیاریکردنى باشترین کاندید بۆ ئەو پۆستانەى بەر گۆڕان دەکەون و دەبێت کاندیدەکانیان پابەندى بڕیار و بەرنامەى سیاسیی بزووتنەوەى گۆڕان بن بۆ ئەوەش دواخاڵیان داناوە لەسەر شێوازى دیاریکردنى کاندیدەکانیان.

سەبارەت بە پێکهێنانى کابینەى نوێی حکوومەتى هەرێم ڕوونیشی کردەوە، بڕیارى بزووتنەوەى گۆڕان دراوەتە شاندى دانوستانکاریان لە ئەگەرى دانیشتنیان لەگەڵ شاندى دانوستانکاری پارتى.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە و چەند راسپاردەیەکى ئامادەکرد، لەسەر ئەو پێشنیازە نوێیانەى پارتى لەبارەی پۆستى جێگرى سەرۆکى هەرێمەوە رادەستى گۆڕانى کردووە.

بەپێی رێککەوتنى گۆڕان و پارتى کە لە مانگى شوباتى ئەمساڵدا واژۆکرا، سەرۆکى هەرێم یەک جێگرى دەبێت، بەڵام لەسەر داواکارى یەکێتى پارتى رازى بووە بە زیادکردنى جێگرێکى دیکە و بۆ ئەو مەبەستەش چەند پێشنیازێکى ئاڕاستەى گۆڕان کردووە تا لەسەر ئەو پرسە رازى بکات..

پیشتر وتەبێژى پارتى رایگەیاندبوو، لەم هەفتەیەدا رێککەوتنى کۆتایی لەسەر پێکهێنانى حکوومەت لەنێوان لایەنە پێکهێنەرەکانى کابینەى نوێدا واژۆدەکرێت.

*لە میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە

News Code 53392

Your Comment

You are replying to: .
captcha