کوردپرێس: لە چوارچێوەی کاردانەوەکان دژی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ئەمڕۆ شەممە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاندووە: نیگەرانن لە زیادبوونی دەستوەردانەکان لە کاروباری عێراق.
موقتەدا سەدر دە خاڵی پێشنیار کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە دەستوەردانەکان و بەکارهێنانی عێراق لە ململانێکاندا، لە یەکێک لە خاڵەکاندا داوای داخستنی باڵێۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا دەکات وەک هەنگاوێک بۆ رێگری کردن لە دەستوەردان لە عێراق.
لەلایێکی دیکەوە، عەممار حەکیم سەرۆکی ھاوپەیمانی رەوتی حیکمە بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە و تیادا رایگەیاندووە: "بەکارھێنانی عێراق وەک خاڵێک بۆ ھەڵگیرسانی جەنگی راگەیاندن، یان بازرگانی، یان سیاسی، پێشێلکارییێکی روونی سەروەری نیشتمانی وڵاتمانە".
حەکیم ئاماژەی بەوەکردوە، پێشتر بۆ چەند جارێک جەختیان کردووەتەوە و ئێستاش جەختی لێ دەکەنەوە کە عێراق لە ھەمبەر ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان وڵاتان بێ لایەنە و نابێت تێکەڵی ئەو ناکۆکییانە بکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment