به‌رپرسی ئه‌منیی داعش له‌ باکووری به‌غدا کوژرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌شدی شه‌عبی باس له‌ کوژرانی به‌رپرسی ئه‌منیی داعش له‌ باکووری به‌غدا ده‌کات و مه‌رگی ئه‌و تیرۆریستییه‌ پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میدیای ئه‌منیی حه‌شدی شه‌عبیی عێراق له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ باسی له‌وه‌ کرد که‌ هێزه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ به‌رپرسی ئه‌منیی گرووپی تیرۆریستیی داعش ناسراو به‌ "ویلایه‌تی باکووری به‌غدا"یان کوشتووه‌ و ژماره‌یێکی دیکه‌شیان بریندار کردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا هاتووه‌: ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ شه‌وی ڕابردوو له‌ باشووری شاری سامه‌ڕا له‌ باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین له‌ باکووری عێراق و به‌پێی زانیاریی دروست پاش کۆنتڕۆڵ‌کردنی چالاکیی تیرۆریستانی داعش له‌ ڕێگای کامێرای پێشکه‌وتووه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا له‌ زاری جه‌عفه‌ر عه‌بوودی جێگری فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 43ی حه‌شدی شه‌عبی هاتووه‌ که‌ چالاکیی گرووپێک له‌ چه‌کدارانی داعش له‌ ناوچه‌ی سه‌ید غه‌ریبی باشووری سامه‌ڕا له‌ ڕێگای کامێرای پێشکه‌وتووه‌وه‌ کۆنتڕۆڵ کراوه‌ و دواتر له‌ ڕێگای تۆپخانه‌وه‌ کراونه‌ته‌ ئامانج.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ میدیاکانی سه‌ر به‌ داعش هه‌ندێک وێنه‌ی ئه‌بووئیسحاق به‌دری به‌رپرسی ئه‌منیی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ی باکووری به‌غدایان بڵاو کردۆته‌وه‌ و هه‌واڵی مردنی ناوبراویشیان پشتڕاست کردۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53353

Your Comment

You are replying to: .
captcha