کوردپرێس: کۆشکی سپی لەبارەی گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەوە بڵاویکردەوە کە مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە.
بەپێی راگەیێندراوەکە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوایین زانیاریی لەبارەی بارودۆخی ئەمنی لە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق دایە جێگری سەرۆکی ئەمریکا و جەختی لەسەر گرنگی پاڵپشتی ئەمریکا بۆ سەقامگیری ئەو ناوچانە و گەڕانەوەی زیاتر لە یەک ملیۆن عێراقی کردەوە، کە دوای تێکشکاندنی خەلافەتی داعش بە ئاوارەیی ماونەتەوە.
مایک پێنس دەستخۆشی لە نێچیرپان بارزانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ دابین کردنی شوێنی مانەوە بۆ ئەو ئاوارە سڤیلانە و سەرکردایەتی کردنی هەوڵەکانی عێراق بۆ پاراستنی پێکهاتە ئاینییەکان کە لەسەر دەستی داعش رووبەڕووی جینۆساید بوونەتەوە.
هەروەها هاتووە هەردوو سەرکردە باسیان لە دەرفەتەکان بۆ قوڵکردنەوەی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و کوردستان و کارکردنی نزیکتر بۆ رووبەڕووبونەوەی لایەنە خراپەکان کردەوە کە کاردەکەن بۆ ناسەقامگیری عێراق و لاوازکردنی سەروەرییەکەی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment