ناوەندێکی هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق پێکدەهێندرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گفتوگۆ سەربازییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بەخۆوە بینیوە و بڕیار وایە ناوەندێکی هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان ئەم دوو هێزە پێکبهێندرێت.

کوردپرێس: ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوانیان پڕبکەنەوە بۆ ئەو مەبەستەش ناوەندێکی هەماهەنگی هاوبەش پێکدەهێندرێت.

جەبار یاوەر ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە بە باسنیوزى راگەیاندووە: "بۆ پڕکردنەوەى بۆشایى ئەمنى لە ناوچەکانى هێڵى بەرگرى، حکوومەتى عێراق فەرمانیدا بە پێکهێنانى لێژنەیێکى باڵا لە وەزارەتى بەرگرى عێراق، بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ وەزارەتى پێشمەرگە و دانانى بەرنامەیێک بۆ پاراستنى سنوورى نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراقى لە خانەقینەوە تا رەبیعە، دواى تاوتوێ کردنى بابەتەکە بڕیاردرا بە درووست کردنى 5 لێژنەى هاوبەش کە کارى سەرەکى ئەو لێژنانە رووپێوکردنێکى گشتگیربێت لەسەر نەخشە بۆ دەستنیشان کردنى بۆشاییە ئەمنییەکان و چۆنییەتى چارەسەرکردنیان".

لەبارەى هەماهەنگى نێوانییان و ئەنجامى کارى لێژنە هاوبەشەکانیشەوە جەبار یاوەر رایگەیاند: " دواى سەردانی کردنى مەیدانى لێژنەکان بۆ ناوچە دەستنیشانکرا و توانرا کەموکوڕییەکان و بۆشایییە ئەمنییەکان دەستنیشان بکرێن، بڕیارە لەداهاتوویەکى نزیکدا ناوەندێکى هەماهەنگى هاوبەش پێکبهێنرێت بۆ ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنى هاوبەش و پڕکردنەوەى بۆشاییە ئەمنییەکان".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53327

Your Comment

You are replying to: .
captcha