بەرپرسانی حکوومەت مشوورێکی کرماشان بخۆن

بەشی کرماشان- نوێنەری خەڵکی داڵەهۆ و ئیسلام ئاباد لە پەرلەمانی ئێران بە کوردپرێسی وت: پارێزگای کرماشان یەک لە پارێزگا بێ بەشەکانی ئێرانە و پێویستە کاربەدەستانی حکوومەت مشوورێکی ئەو پارێزگایە بخۆن.

کوردپرێس:

حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە نوێنەری خەڵکی ئیسلام ئاباد و داڵەهۆ لە پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بە پەراوێزکەوتنی کرماشان کردووە و لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند: لە قەناعەتەدام کە کرماشان دەرفەتی باشی تێدا ڕخساوە کە کاربەدەستان دەتوانن بە خوێندنەوەی ورد بۆ پێشخستنی ئەو پارێزگایە کەڵک لەو دەرفەتانە وەربگرن.

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران گوتیشی: کۆمەڵێک ئاستەنگی مێژووی هەن کە دەبێت چارەسەر بکرێن و دامودەزگا حکوومییەکانیش لەگەڵ یەک کۆک بن بۆ پێشخستنی پارێزگای کرماشان.

فەلاحەت پیشە داوای لە دامودەزگا پێوەندیدارەکان کرد سەرمایەدانەری بیانی بۆ پارێزگای کرماشان ڕابکێشن و بەستێنی سەرمایەدانان لە بوارە جیاجیاکاندا بڕەخسێنن.

ناوبراو گوتیشی: دۆخی پارێزگای کرماشان پێوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ دۆخی وڵاتی ئێران هەیە و دیارە ئەگەر بوارەکان بۆ گەشەپێدان و تەعامول کردن لەگەڵ هەموو جیهان بڕەخسێت ئەوا لە سەر پێشکەوتنی پارێزگای کرماشانیش کارتێکەر دەبێت.

News Code 53316

Your Comment

You are replying to: .
captcha