ئەمیر عەبدوڵاهیان: لە ڤییەنا رێگە بە هیچ لایەنێکی دەرەکی نادەین کاریگەری خراپیان لەسەر بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانمان هەبێت

بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رێگە بە هیچ لایەنێکی دەرەکی نادەن دەستوەردان بکەن و کاریگەری خراپیان لەسەر گفتوگۆکانی لابردنی گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەمان هەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە گفتوگۆکانی ڤییەنا رایگەیاند: رێگە بە هیچ لایەنێکی دەرەکی نادەین کاریگەری خراپیان لەسەر بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانمان هەبێت بە تایبەت لە پرسی گفتوگۆکانی لابردنی گەمارۆکان".

ئەمیر عەبدوڵاهیان باسی لەوەش کردووە، ئێران پێشوازی لە رێکەوتنێکی نوێی بەهێز دەکات، بەڵام گرەنتیی ئابووری وڵاتەکەمان هێڵی سوورە و بەهەموو شێوەیەک بەرگری لێدەکەین.

News Code 5329

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha