سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی پۆلیسی تورکیا دەستبەسەر کرا

بەشی تورکیا- سەبری ئۆزۆن سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی پۆلیسی تورکیا بە تۆمەتی "سووکایەتی کردن بە سەرۆککۆمار و پڕوپاگەندەگردن بۆ گرووپی تیرۆریستی" لە لایەن پۆلیسی ئەنقەرەوە دەستگیر کرا.

کوردپرێس:

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون پۆلیسی ئەنقەرە بە تۆمەتی "سووکایەتی کردن بە سەرۆککۆمار و پڕوپاگەندەگردن بۆ گرووپی تیرۆریستی" سەبری ئۆزۆن سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی پۆلیسی تورکیای دەستگیر کردووە.

داواکاری گشتیی تورکیا لە ئەنقەرە پاش ئەوەی حوکمی دەستبەسەرکرانی ناوبراوی تەسلیمی دەزگای هەواڵگریی پۆلیسی ئەنقەرە کرد هێزەکانی دژەتیرۆری پۆلیسی ئەنقەرە لە هەڵمەتێکدا هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی سەبری ئوزون و دەستبەسەریان کرد و پاش تۆمارکرانی دۆسیەکە ڕاسدەستی پۆلیسی ئەنقەرەیان کرد.

بەپێی زانیارییەکان هۆکاری دەستبەسەرکرانی سەبری ئوزون ئەوەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی چالاکیی کردووە.

News Code 53288

Your Comment

You are replying to: .
captcha