کوردپرێس
لە دیداری نێوان تەوەحودی و مەسعوود بارزانیدا مامۆستا کەلیموڵڵای تەوەحودی سوپاسی بارزانیی کرد و ڕایگەیاند کە ئێستا گەورەترین ئاواتی ژیانم وەدی هاتووە. دواتر کورتەیێکی لەسەر مێژووی کوردی خۆراسان و سەرجەم کتێب و نووسینەکانی خۆی لەبواری مێژوو و ئەدەب و هونەر و دۆخی ئێستای ئەو بەشەی کورد لەو ناوچەیە خستە ڕوو.
هەر لە دیدارەكەدا مەسعوود بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی مامۆستا تەوەحودی، سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونەکانی کرد بۆ نووسینەوەی مێژووی بەشێکی گرینگی گەلی کورد، هەروەها دەستخۆشیی لێ کرد بۆ هەوڵەکانی لە بواری زیندووڕاگرتنی هونەر و کەلتووری کوردی خۆراسان و هیوای سەرکەوتنی لە کار و پڕۆژەکانی داهاتوودا بۆ مامۆستا تەوەحودی خواست.
شایانی باسە ڕۆژی دووشەممە 22-4-2019، لە هەولێر بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رێوڕەسمێکی گەورەی رێزلێنان بۆ مێژوونووس و نووسەری ناسراوی کوردی خورسان " کەلیمووڵڵا تەوەحوودی" نووسەری کتێبی " کۆچی مێژوویی کورد بۆ خوراسان" ساز کرا.
ئەم هەواڵەش بخوێنەوە:
Your Comment