کەلیموڵڵا تەوەحودی لە دیداری بارزانیدا: ئێستا گەورەترین ئاواتی ژیانم وەدی هاتووە

بەشی فەرهەنگ و هونەر- ڕۆژی سێشەممە ٢٣ـی٤ـی٢٠١٩ لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە مێژوونووس و ڕۆشنبیر و هونەرمەندی ناوداری کوردی خوراسان، مامۆستا کەلیموڵڵای تەوەحودی کرد.

کوردپرێس

لە دیداری نێوان تەوەحودی و مەسعوود بارزانیدا مامۆستا کەلیموڵڵای تەوەحودی سوپاسی بارزانیی کرد و ڕایگەیاند کە ئێستا گەورەترین ئاواتی ژیانم وەدی هاتووە. دواتر کورتەیێکی لەسەر مێژووی کوردی خۆراسان و سەرجەم کتێب و نووسینەکانی خۆی لەبواری مێژوو و ئەدەب و هونەر و دۆخی ئێستای ئەو بەشەی کورد لەو ناوچەیە خستە ڕوو.

هەر لە دیدارەكەدا مەسعوود بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی مامۆستا تەوەحودی، سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونەکانی کرد بۆ نووسینەوەی مێژووی بەشێکی گرینگی گەلی کورد، هەروەها دەستخۆشیی لێ کرد بۆ هەوڵەکانی لە بواری زیندووڕاگرتنی هونەر و کەلتووری کوردی خۆراسان و هیوای سەرکەوتنی لە کار و پڕۆژەکانی داهاتوودا بۆ مامۆستا تەوەحودی خواست.

شایانی باسە ڕۆژی دووشەممە 22-4-2019، لە هەولێر بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رێوڕەسمێکی گەورەی رێزلێنان بۆ مێژوونووس و نووسەری ناسراوی کوردی خورسان " کەلیمووڵڵا تەوەحوودی" نووسەری کتێبی " کۆچی مێژوویی کورد بۆ خوراسان" ساز کرا.

ئەم هەواڵەش بخوێنەوە:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=45385

News Code 53284

Your Comment

You are replying to: .
captcha