کوردپرێس: غەیاس سوورچی لە لێدوانێكدا دەڵێت: ئێستا ناوچەی چیای قەرەچووغ بۆتە پەناگەیێكی ئارام بۆ چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، دەتوانم بڵێم ئێستا ئەو ناوچەیە مەترسیدارترین ناوچەی نەینەوایە.
سورچی دەشڵێت: بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستن ژمارەی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ٣٠٠ چەكدارەوە زیادیان كردووە بۆ ٥٠٠ چەكدار، ئەوە سەرباری خێزانەكانیان.
سوورچی داوای لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كرد كە پرۆسەیێكی فراوانی پاككردنەوەی ناوچەكە بەڕێوەبەرن بۆ كۆتایی هێنان بە بوونی ئەو تیرۆریستانە، گوتووشیەتی پاک نەكردنەوەی چیاكە بەخێرایی مەترسی لەسەر مووسڵ درووست دەكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment