بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد حەمدی چاملی نوێنەری ئەستەمبۆڵ لە پەرلەمانی تورکیا ڕایدەگەیێنێت: ئێمە باش دەزانین ئەکرەم ئیمائۆغڵۆ بە پشتگیریی پارتی دیموکراتیکی گەلانەوە لەم هەڵبژادنەدا سەرکەوت و ئاگامان لێیە بە پاڵپشتیی ئەوانەی کە پشتیان بە کێوەکانەوە بەستووە «وەک ئاماژەیێک بۆ قەندیل» سەکەوتنی بەدەست هێنا. ئیمامئۆغڵۆ وەڵامی پشتگیری کردنی پارتی دیموکارتیکی گەلان دەداتەوە.
ناوبراو وتیشی: ئێمە لەبارەی خزمەتگوازاری بە خەڵکی تورکیا وەکوو ڕابردوو بەرپرسیارێتییەکانی خۆمان ئەنجام دەدەین. سەرۆک کۆماری تورکیا فەرمانی بە ئێمە کردووە تەنانەت لەو شارەوانییانەشدا کە شکستمان هێناوە پشتگیریی لە بەرژەوەندییەکانی خەڵک بکەین.
سەرچاوە: هابر 7
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment