کوردپرێس:
عه‌لی باپیر ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "به‌شداری كردنی كۆمه‌ڵ له حكوومه‌ت له ئێستادا خێری تێدا نه‌ماوه و پێم باشه به‌شداریی نه‌كه‌ن."
ناوبراو ڕوونی کرده‌وه: "ئێمه قسه‌مان کرد و بڕیاری ره‌سمی و یه‌کجاری کۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی ئیسلامی به میکانیزمی خۆی ده‌یدات به‌ڵام من به قه‌ناعه‌تی شه‌خسی خۆم ئه‌م کابینه‌ی نۆیه‌مه که خه‌ریکه مردار بێته‌وه له نێوان ئه‌و سێ لایه‌نه‌دا له‌سه‌ر پێگه و پۆست نه‌ک له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی کارئاڵقاوه، به شایسته‌ی ئه‌وه‌ی نازانم ئێمه تێیدا به‌شدار بین."
ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئێمه بیستوومانه هه‌م یه‌کێتی و هه‌م گۆڕانیش باسیان کردووه که ئێمه له حکوومه‌ت به‌شدار بین به‌ڵام ئێمه نه که‌سمان ڕاسپاردووه و نه کیسهشمان بۆ به‌شداری له حکوومه‌ت ههڵدووریوه و نه زۆریش به تامه‌زرۆیی به‌شداری کردنین به‌ڵام پێمان خۆش بوو پێکهێنانی کابینه‌که ئه‌وه‌نده دوانهکهوتبایه."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "هیوادارین کابینه‌ی داهاتوو کابینهیێک بێت له ئاستی داواکارییه‌کانی خه‌ڵکدا بێت."
زیاتر له 204 ڕۆژه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه چووه به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆی ناکۆکی لایه‌نه پێکهێنه‌ره‌کانی کابینه‌ی نوێ له‌سه‌ر دابه‌ش کردنی پۆسته‌کان کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت پێکنه‌هێنراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment