لە شەنگال تەقە لەتیمێكی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان دەكرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەکاتی ھەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەگوندی کۆجۆی سنووری قەزای شنگال، تەقە لەتیمێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان جەلال ئیبراھیم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند:" ڕۆژی ٢٢ی ٤ی ٢٠١٩، لەکاتی چوونی تیمێکی فەرمانگەکەمان بۆ گوندی کۆجۆی سەر بە ناحیەی قەیرەوانی سنووری قەزای شنگال بەمەبەستی سەردانکردنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە دەستڕێژی گولـلەیان لێکرا.

ناوبراو وتیشی: دوای رووداوەکە، ھێزێکی ئەمنیی عێراق، کە پێکھاتبوون لە دەزگای ھەواڵگری و ھێزەکانی حەشدی شەعبی، گەیشتنە شوێنەکە و لێکۆلێنەوەیان لەسەر رووداوەکە دەستپێکرد.

سیروان جەلال ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە و ئەندامانی تیمەکەی وەزارەتیش سەلامەتن.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان، وتیشی: تائێستا ھۆکاری تەقەکردنەکە و بکەرانی نازنرێت و ھیچ کەسێکیش لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرنەکراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53268

Your Comment

You are replying to: .
captcha