به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌سه‌ر بڕیاره نوێکه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هاته‌ده‌نگ سه‌باره‌ت به درێژنه‌کردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی لێخۆشبوونی 8 وڵاتی کڕیاری نه‌وتی ئێران له‌وان تورکیا و ڕایگه‌یاند: بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا به‌و مانایه‌یه که ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه نه‌وتییه‌کانی تورکیا و ئێران درێژه‌ی ببێت، تورکیا به‌ره‌وڕووی سزاکانی ئه‌مریکا ده‌بێته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: کۆتایی ھێنان به مۆڵه‌تی به‌خشینی وڵاتان له قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر هاورده‌ی نه‌وتی ئێران له لایه‌ن ئه‌مریكاوه خزمه‌ت به ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوچه‌که ناکات و زیان له گه‌لی ئێران ده‌دات. تورکیاش هه‌رگیز سزا تاكلایه‌نه‌كان و ئه‌و سه‌پاندنانه قبووڵ ناكات كه په‌یوه‌ستن به‌وه‌ی چۆن بیانه‌وێت په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ دراوسێكانیاندا دروست بكه‌ن.
شایانی باسه؛ ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌مه 22ی نیسانی 2019 کۆشکی سپی به فه‌رمی ڕایگه‌یاند که به‌نیازن فرۆشتنی نه‌وتی ئێران به ته‌واوه‌تی په‌ک بخه‌ن هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه ئه‌و لێخۆشبوونه‌ی به 8 وڵاتی جیهان درابوو بۆ کڕینی نه‌وتی ئێران، ڕۆژی 2ی ئایار کۆتایی دێت و ماوه‌ی لێخۆشبوونه‌که‌ش درێژ ناکرێته‌وه و تورکیاش یه‌كێكه له‌و هه‌شت وڵاته‌ی پێشتر له سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران له پرسی كڕینی نه‌وتدا به‌خشرابوو.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment