ئیلهام ئەحمەد: سەرۆكی فەرەنسا بەڵێنی پاراستنی دەسکەوتەکانی کوردی سووریای داوە

بەشی سووریا- سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سووریای دیموكرات ئاشكرای كرد لەسەردانی شاندێكیاندا بۆ فەرەنسا، ئیمانوێڵا ماكرۆن سەرۆكی ئەو وڵاتە تەئیكدی كردووەتەوە كە بەردەوام دەبن لە پێشكەش كردنی هاوكاریی سەربازی و پاراستنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەهەر هەڕەشەیێک.

کوردپرێس: ئیلهام ئەحمەد سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سووریای دیموكرات ئاماژەی بەوەداوە سەرۆكی فەرەنسا تەئكیدی كردوەتەوە، پارێزگاری لە هاووڵاتیانی كوردستانی سووریا دەكەن لەهەر هەڕەشەیێک، كە لەسەریان دروست ببێت.

شاندەكەی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات، كە باڵی سیاسی هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە"یە، چەندین سەركردەی ئەو هێزەی لەخۆگرتوە، توركیاش بەردەوام هەڕەشە لەو هێزە دەكات و بەباڵی سووریای پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" لەقەڵەمی دەدات، كە لەلایەن توركیاوە بەتیرۆریست ناودەبرێن.

شایانی باسە لەباەری سەردانی شاندی هەسەد بۆ فەڕانسا پێشتر فڕانس 24 و ڕادیۆ فه‌ڕه‌نسا ڕاگه‌یێندراوێکی كۆشكی سه‌رۆکایه‌تیی فه‌ڕه‌نسا (کۆشکی ئه‌لیزێ)یان بڵاو کردبووەوە‌ که‌ تێیدا هاتبوو‌ ئیمانوێل ماکرۆن پێشوازی له‌ شاندێکی هه‌سه‌ده‌ کرد و پێکه‌وه‌ باسیان له‌ شه‌ڕی داعش و چه‌ند بابه‌تێکی په‌یوه‌ندیدار به‌ سووریاوه‌ کرد و شانده‌که‌ی هه‌سه‌ده‌ی دڵنیا کردۆته‌وه‌ له‌ "پاڵپشتیی چالاکانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ شه‌ڕی دژی داعش که‌ تاوه‌کوو ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌موو لایێک".

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53251

Your Comment

You are replying to: .
captcha