وتەبێژی حەشدی شەعبی لە میحوەری باکووری عێراق داوا لە هێزەکانی ئەمریکا دەکات بەزووترین کات لەو وڵاتە بکشێنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حەشدی شەعبی لە میحوەری باکووری عێراق داوا لە هێزە ئەمریکییەکان دەکات بە زووترین کات ناوچەکانی باکووری عێراق چۆڵ بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حسێنی وتەبێژی حەشدی شەعبی لە میحوەری باکووری عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ مەعلوومەدا دەڵێت: جووڵەی سەربازەکانی ئەمریکا لە حەویجە و لە باشووری خۆرئاوای پارێزگای کەرکووک قبووڵکراو نییە.

وتەبێژی حەشدی شەعبی لە میحوەری باکووری عێراق لەمبارەوە هەروەها وتیشی: هێزە ئەمنییەکانی عێراق و حەشدی شەعبی دەتوانن بەرپەرچی هێرشەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بدەنەوە.

حسێنی لە کۆتاییدا داوا لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق دەکات کە بێ وەستان ئەو هێزانە لە باکووری عێراق دەربکەن چوونکە لەمپەڕ دروست دەکەن لە بەردەم هەوڵەکانی هێزی زەوینیی عێراق بۆ لەناوبردنی شانەنووستووەکانی داعش.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53248

Your Comment

You are replying to: .
captcha