به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ریه‌که له سه‌لیم كۆیی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (11)ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و ئیسماعیل ڕه‌سووڵ بۆسکانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (3)ی هه‌ولێر ئه‌و سێ به‌رپرسه‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامین که ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له ڕاگهیێنراوهکهیاندا ده‌ڵێن: "له سۆنگه‌ی بڕوابوونمان به‌وه‌ی حیزب ده‌بێ ئامرازێک بێت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجگه‌لێک كه له سایه‌یدا دادپه‌روه‌ری و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵک ده‌سته‌به‌ربكات و هه‌لی یه‌كسان بڕه‌خسێنێ... به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی حیزب خۆی ببێت به ئامانج و سه‌رچاوه‌ی بژێوی بۆ كه‌سانێكی دیاریكراو و نه‌توانێت له خودی خۆیدا دادپه‌روه‌ری به‌رقه‌رار بكات پێویسته سه‌ركردایه‌تی و كادیران و ئه‌ندامه‌كانی هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاكسازی و ڕاسته‌ڕێ كردنی ئه‌گه‌رنا لانی كه‌م هه‌ڵوێست وه‌ربگرن".
ده‌قی نامه‌ی وازهێنانی سێ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی ئیسلامی:
ئه‌م هه‌واڵه له میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment