به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مریکا به دوای تێپه‌ڕبوونی 5 ساڵ هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ کوردی سووریا و شه‌ڕی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ داعش ده‌یه‌وێت هێزه‌کانی له سووریا بکشێته‌وه و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه کوردی سووریاش که مه‌ترسیی هێرشی سه‌ربازیی تورکیای له‌سه‌ره نیگه‌رانیی خۆی له کشانه‌وه‌ی پێشوه‌ختی ئه‌مریکا ده‌رده‌بڕێت.
دوکتۆر ئامی هۆلمز توێژه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ناوه‌ندی ویلسۆن له په‌نێلێکدا له واشنتۆن که ده‌رباره‌ی دۆخی کورد و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا قسه‌ی ده‌کرد گه‌وره‌ترین کێشه‌ی سووریای به په‌یڕه‌ونه‌کردنی واشنتۆن له نه‌خشه‌ڕێگایێکی یه‌کپارچه وه‌سف کرد.
ناوبراو گوتیشی: هێشتا دیار نییه که ئه‌مریکا چه‌ندین که‌س له هێزه‌کانی له سووریا ده‌هێڵێته‌وه؛ یه‌ک جار ده‌ڵێت 400 که‌س و جارێکی‌تر ده‌ڵێت 200 که‌س و جارێکی‌تریش داوای ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌ورووپا له جێگه‌ی هێزه‌کانی خۆی له سووریا ده‌کات.
دوکتۆر هۆلمز ئاماژه به‌وه ده‌کات که کورد له بڕیاری ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له سووریا شۆکه بووه و هۆشداری ده‌دات که ئه‌م بابه‌ته بێمتمانه‌یی له نێوان کورد و ئه‌مریکای لێده‌که‌وێته‌وه.
ناوبراو خاڵێکی ئه‌رێنیی مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کوردی سووریای به ڕێگرتن له هێرشی ئاسمانیی دیکه‌ی وڵاتانی ده‌ر له هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵ کورد وه‌سف ده‌کات و باس له‌وه ده‌کات که ده‌توانین بڵێین له ئێستادا جۆرێک ناوچه‌ی دژه‌فڕین له باکووری سووریا دروست کراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment