دوای ۳۱ ساڵ حوکمڕانیی کوردی توڕەیی خەڵکی  گەیشتونەتە ئاستی تەقینەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، ئێستا هه‌رێمى كوردستان له‌ دووڕیانێكه‌ ده‌بێت چاكسازى ڕاسته‌قینه‌ ئه‌نجام بدرێت یان چاوه‌ڕێى ڕاپه‌ڕینێكى تر بكات

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایگه‌یاند، ڕاپەڕینی ٥ی ئاداری ١٩٩١ گەلی کوردستانی لە لێواری قڕان گێڕایەوە، بەشی هەرە زۆری کوردستانی ڕزگار و گەلی ئازاد کرد، بەڵام بەداخەوە دوای(٣١) ساڵ حوکمڕانی خۆمان نیگەرانی و توڕەیی خەڵکی لە گەندەڵی، نادادپەروەری و بێ سەروبەری گەیشتونەتە ئاستی تەقینەوە.
ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ده‌ڵێت" ئێمە لە دووڕیانێکین، چاکسازی بە دەستوبردی ڕاستەقینە و وەدەستهێنانەوە متمانەی کۆمەڵانی خەڵک، یان ڕاپەڕینێکی دی.
ئەنجامی چاکسازی و دادپەروەری ڕوون و ئاشکرایە، بەڵام ئەنجامی ڕاپەڕین چی دەقەومێ تەنیا خوا دەیزانێ.

News Code 5321

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha