بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایگه‌یاند، ڕاپەڕینی ٥ی ئاداری ١٩٩١ گەلی کوردستانی لە لێواری قڕان گێڕایەوە، بەشی هەرە زۆری کوردستانی ڕزگار و گەلی ئازاد کرد، بەڵام بەداخەوە دوای(٣١) ساڵ حوکمڕانی خۆمان نیگەرانی و توڕەیی خەڵکی لە گەندەڵی، نادادپەروەری و بێ سەروبەری گەیشتونەتە ئاستی تەقینەوە.
ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ده‌ڵێت" ئێمە لە دووڕیانێکین، چاکسازی بە دەستوبردی ڕاستەقینە و وەدەستهێنانەوە متمانەی کۆمەڵانی خەڵک، یان ڕاپەڕینێکی دی.
ئەنجامی چاکسازی و دادپەروەری ڕوون و ئاشکرایە، بەڵام ئەنجامی ڕاپەڕین چی دەقەومێ تەنیا خوا دەیزانێ.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، ئێستا هه‌رێمى كوردستان له دووڕیانێكه ده‌بێت چاكسازى ڕاسته‌قینه ئه‌نجام بدرێت یان چاوه‌ڕێى ڕاپه‌ڕینێكى تر بكات
News Code 5321
Your Comment