وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئێمە و حکوومەتی سووریا نەهاتبوو/ هێچ پێوەندییێکمان لەگەڵ حکوومەی سووریا نییە

بەشی تورکیا- له‌ پاش كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت كه‌ له‌ كۆشكی سه‌رۆكایاتی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن له‌ كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا لەبارەی سەفەرەکەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرات بۆ تورکیا ڕایگه‌یاند: وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئێمە و حکوومەتی سووریا نەهاتبوو/ هێچ پێوەندییێکمان لەگەڵ حکوومەی سووریا نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس: ئیبراھیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەبارەی ئەو دەنگۆیانە کە ڕایانگەیاندووە سەفەری محەمەد جەواد زەریف بە مەبەستی نێوەندگیری لە نێوان تورکیا حکوومەتی سووریا ئەنجام دراوە وتی: ئەو سەردانە بۆ نێوەندگیری نەبووە.

هه‌روه‌ها كاڵن سه‌باره‌ت به ‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر گوتی:"ته‌نیا خه‌باتێكی توركیا نییه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی سنووره‌كانی. به‌ڵكو ئامانجی له‌پێشینه‌ی توركیایه‌ له‌ ناو سنووره‌كانی و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانیشیدا".

له‌لایاێكی دیكه‌وه‌ كاڵن له‌باره‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ڕایگه‌یاند: "له‌و سه‌ردانه‌ی سه‌ركۆمارمان ئه‌نجامیدا له‌گه‌ڵ هاوتا رووسه‌كانماندا ئه‌و بابه‌ته‌ تاوتوێ كرا. به‌ تایبه‌تی له‌ ئێستادا چاوه‌ڕوانییه‌كانمان ئه‌وه‌یه‌ هه‌رچی زووه‌ لیژنه‌ی ده‌ستووری له‌وێ دروست بكرێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی له‌ژێر چه‌تری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا.

گوتیشی: "لە چوارچێوەی یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی سووریا، کارەکانمان بە چڕی بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕ و پێکھێنانی کۆمیتەی دەستووری و دەستەبەرکردنی قۆناغی راگوزەری سیاسی بە رێگەی ھەڵبژاردنەکان بەردەوامە. ئامانجی له‌ پێشینه‌مان ئه‌وه‌یه‌ رێككه‌وتنی ئیدلب بكه‌ینه‌ رێككه‌وتنێكی درێژخایه‌ن كه‌ به‌ هه‌وڵی تاکەكه‌سی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی ده‌سته‌به‌ربوو، به‌ڕێژه‌یێكی به‌رچاویش له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووین".

هه‌روه‌ها گوتیشی: "چاوەڕێی ئەوە دەکەین، نەخشە رێگای منبج بە زووترین کات جێبەجێ بکرێ و رێگە بە حەواندندنەوەی ھیچ رێکخراوێکی تیرۆریستی لە رۆژھەڵاتی فوڕات نەدرێ".

کاڵن باسی له‌وه‌ كرد كه‌ لە نێو سنووری نێوان تورکیا-سووریا کە تا منبج-ە ئەمڕۆ بە شێوەیێکی کرداریی ناوچەیێکی ئارام پێکھاتووە.

ئیبراهیم كاڵن لەبارەی بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا ڕایگه‌یاند: "چاوەڕێی بەردەوامی قۆناغەکە دەکەین، چاوەڕێی ئەوە دەکەین ناوچەی ئارام لە ژێر کۆنترۆڵی تورکیا پێکبھێنرێت".

سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵی نێوەندگیری ئێران لەگەڵ ئیدارەی ئەسەد كاڵن ڕایگه‌یاند: "ھەوڵدان بۆ نێوەندگیری لە ئارادا نییە. ھیچ پەیوەندی و دیالۆگێکمان لەگەڵ رژێم جێگەی باس نییە. ئەگەر ناردنی پەیامێک بۆ ئەوێ جێگەی باس بێت ئەوا لە رێگەی رووسیا و ئێران ئەنجامی دەدەین. ئەمەش لە چوارچێوەی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانمان بەڕێوەی دەبەین".

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کاڵن، له‌باره‌ی فڕۆكه‌ی F-35 ڕایگه‌یاند: توركیا هاوبه‌شی ته‌كنه‌لۆجیای F-35ه‌، به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌ هاوبه‌شێتی. ئێمه‌ ته‌نیا موشته‌ری یان كڕیاری F-35 نین.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53202

Your Comment

You are replying to: .
captcha