سیستەمی هاوسەرۆکی پێگەی یەکێتیی لاواز کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-سەرکردەى دێرینی یەکێتی و ئەندامی پێشوتری مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە دەڵێت: ئەگەر دیداری یەكێتی وەک کۆنگرەی پێشوو بێت کە مەسەلەی هاوسەرۆکی لێ کەوتەوە، یەکێتی  لەم دەڤەرەدا بە چی گەیاند و خزمەتگوزاریەکانی گەیاندە چ ئاستێکی کڵۆڵ و کەڵەکە بوونی خۆڵ و خاشاک لەسەر شەقام و گوزەرو کۆڵانەکاندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرەیدون عەبدولقادر، ئەندامی پێشووتری مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نووسیویەتى: بانگەوازی دیداری یەکێتی، زەنگێکی خۆشە بەڵام ئەو دیدارە چۆن ئەکرێ و بۆچی و بۆ چ مەبەستێک؟ یان ئەنجامی چی ئەبێت. وەرامی ئەمانە ئەو مەسەلە گرنگانەن، کە ئاخۆ بۆ خەڵکی کوردستان و ئەم دەڤەرە و جەماوەری جاران و ئێستای یەکێتی با یەخیان هەیە.

دەشپرسێت، ئەوانە کێن کە لەو دیدارەدا ئامادە ئەکرێن، چۆن هەڵئەبژێررێن و چیان لێ چاوەروان ئەکرێ، وە بە چ شێوەیەک ئەو دیدارە بەڕێوە ئەبرێت. ئەوانە ئەو فاکتەرانەن کە رۆڵی گرنگ ئەگێرن لە چۆنێتی دیدارەکەو ئەنجامەکانیدا؟

دەشڵێت: خۆ گەر وەک کۆنگرەی پێشو بێت کە مەسەلەی هاوسەرۆکی لێ کەوتەوە ئەوە ئاشکرایە، کە یەکێتی لەم دەڤەرەدا بە چی گەیاند، و حاڵی خەڵکی ئەم دەڤەرە و باری گوزەران و ژیان و خزمەتگوزاریەکانی گەیاندە چ ئاستێکی کڵۆڵی، ئاستی کەڵەکە بونی خۆڵ و خاشاک لەسەر شەقام و گوزەرو کۆڵانەکاندا.

لە بەشێکى دیکەى وتارەکەیدا فەرەیدون عەبدولقادر دەڵێت" ئەگەر ئەو دیدارە، وەک ئەوترێ بۆ بەهێزکردنەوەی (ی ن ک)ە، تا تەرازوی هێز لە کوردستاندا بە قازانجی خەڵک و گەرانەوەی (ئۆخەی)یە بۆ سەرزاری جەماوەری جارانی یەکێتی ئەوا نە یەکیتی بە قسەو ووتار بەھیز ئەبێتەوە نە چەماوەری دڵشکاوی بۆ ئەگەرێتەوەك زەوە ڕێگە کەتان نییە. ئەوە ناتوانێ ی ن ک وەکوو پێویست ببوژێنێتەوە وهێزو تواناکانی بۆ بگێرێتەوە، رەنگە ئەو جۆرە لە کۆکردنەوە بۆ دیداری یەکێتی و بە شێوەی کۆنگرە ی پێشو بەڕێوەبردنیشی، تەنھا بتوانێ تەقەلایەک بێت بۆ بەھێز کردنی سەرکردایەتی و تەخت کردنی کۆسپەکانی بەردەمی، یان بێتە خۆکۆکردنەوە بۆ هەڵبژاردنی ئایندەی کوردستان، و بۆ کۆنگرەی ئایندە".

ئەو سەرکردە دێرینەى یەکێتى باس لەوەش دەکات کە رێگەی زانستی و دروست بۆ بەهێزکردنەوەی یەکێتی ئەبێت لەوە دەست پێ بکات واقیعی ئێستای (ی ن ک) و دۆخی ئەمرۆی ژیان و گوزەران و باری ئابوری و کۆمەڵایەتی باس بکرێ دیاری بکرێت و خراپی و بارە ناخۆشەکە بخرێتەروو، کە بەوتەى ئەو هەنگاوی دروست بۆ چارەسەرکردنیان بنێین کە لەبەر چاوی هەموو کەسە.

News Code 5320

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha