بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدوڵڵا مەسعوودیان کونسۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لە گفتوگۆیێکی تەلەفۆنیدا بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 29ی خاکەلێوەی 1398وە وەرگرتنی باج و ڕسووماتی 25هەزار دیناری لە هاووڵاتییانی ئێرانی کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن هەڵوەشێنراوەتەوە.
مەسعوودیان جەختی کردەوە پاش پێوشوێنگیریی بەردەوام و گفتگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێمان ڕاگەیێندرا کە ڕێککەوتنی نێوان تاران-بەغدا جێبەجێ دەکرێت و هاووڵاتییانی ئێرانی چیدی پێویست ناکات ڕسوووماتی 25هەزار دیناری خەرج بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment