محه‌مه‌د جه‌واد جه‌ماڵی نه‌وبه‌ندگانی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانیی په‌رله‌مانی ئێران له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی کوردپرێسدا سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی‌کردنی ڕۆژی ئه‌رته‌ش ڕای‌گه‌یاند: ئه‌رته‌ش هێمای به‌رخۆدانی گه‌لی ئێرانه و ئاماده‌ی گیانفیدایی بۆ وڵاته و له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانه‌وه تاکوو ئێستا گیانفیداییی بێ‌وێنه‌ی بۆ پاراستنی ئاسایشی ئێران ئه‌نجام داوه و سه‌نگه‌رێکی قایم و دژه‌نفووزیان له به‌رانبه‌ر دوژمن دروست کردووه.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌مریکا و دوژمنانی ئێران له پیلانه نگریسه‌کانی خۆیان نا‌ئومێد ده‌بن که به بۆنه‌ی هه‌بوونی هێزی چه‌کداری به‌هێزی ئێمه‌یه.
نه‌وبه‌ندگانی ئاماژه‌ی به کاری ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریکا کرد بۆ خستنه لیستی تیرۆری سوپای پاسدارانی ئێران و ڕاشی‌گه‌یاند: بڕیاره‌کانی ئه‌مریکا کارتێکه‌رییێکی له‌سه‌ر ئیراده و وره‌ی سوپا و هێزی چه‌کداری ئێمه بۆ ڕاسپارده‌یییه دژه‌تیرۆریستییه‌کان نابێت. ئه‌مریکییه‌کان ڕه‌فتارێکی هه‌ڵه‌یان گرتۆته‌به‌ر که باجه‌که‌ی ده‌ده‌نه‌وه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به کاری به‌رانبه‌ری ئێران بۆ به تیرۆریست ناساندنی ناڤی ئه‌مریکا له ڕۆژئاوای ئاسیا گوتی: ئێمه به‌دیلێکی زۆرمان بۆ کاری به‌رانبه‌ر هه‌یه که یه‌کێک له‌وانه سه‌پاندنی گه‌مارۆ بۆ سه‌ر که‌سایه‌تی و کۆمپانیا و به‌رپرسانی ئه‌مریکایه که ئه‌و به‌دیله به‌کار ده‌هێنین هه‌روا که ناڤی سوپای ئه‌مریکا ناسراو به سه‌نتکام له ڕۆژئاوای ئاسیا وه‌ک تیرۆریست ناسێندرا.
ئه‌ندامه‌که‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران ده‌رباره‌ی بڕیاری ئێران بۆ داخستنی نۆکه‌ندی هورموز جه‌ختی کرده‌وه: بڕیاری داخستنی نۆکه‌ندی هورموز په‌یوه‌سته به بڕیاری ڕێبه‌ر یان ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانییه‌وه و له ڕاستیدا بڕیارێکی سیادییه. له‌لایێکی دیکه‌وه ئێمه له پڕۆژه‌که‌دا ئاماژه‌مان به‌وه کردووه که تێکڕای بڕگه‌کان ده‌بێ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانییه‌وه په‌سه‌ند بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment