به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێڤیلان یێڵمان هه‌واڵنیر و گۆشه‌نووسیی ڕۆژنامه‌ی هابرتورک له یادداشتی ئه‌مڕۆی خۆیدا له‌ژێر ناوی "داوود ئۆغڵۆ و باباجان چ ده‌که‌ن؟" ئاماژه‌ی به ئیدعاکان کرد له‌سه‌ر دامه‌زراندنی حیزبێکی سیاسیی نوێ له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و عه‌لی باباجان جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و به‌رپرسی پێشووی کاروباری ئابووریی پارتی داد و گه‌شه (AKP) و نووسیی: پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی حیزبه نوێکه وه‌ستێندراوه. خواستێک بۆ دامه‌زراندنی حیزبی نوێ له‌ئارادایه و ئه‌مه‌ش به شێوه‌یێکی لێبراوانه دروسته به‌ڵام له ئێستادا پڕۆژه‌که وه‌ستێندراوه. هۆکاری سه‌ره‌کیی ڕاگرتنی دامه‌زرانی حیزبه‌که له‌لایه‌ن لایه‌نی دابڕاوی AKP به بۆنه‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچی 2019ی شاره‌وانییه‌کانی تورکیایه چوونکه ژماره‌یێک له سیاسه‌توانانی ئه‌و حیزبه تازه‌دامه‌زراوه پێیان وایه که له سه‌ره‌تادا ده‌ست پێکردنی خه‌بات له ناو حیزب لۆژیکانه‌تر ده‌بێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: داوودئۆغڵۆ و لایه‌نه پاڵپشتکراوه‌کانی ناوبراو پاش فه‌رمی بوونه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان قسه ده‌که‌ن. وا دێته به‌رچاو که ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ و لایه‌نه‌کانی به‌رهه‌ڵستکاری ناو حیزبی AKP ده‌یانه‌وێت له داهاتوودا ڕه‌خنه‌یێکی جیدی له سه‌رکرده و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و حیزبه بگرن و ڕای گشتی له هه‌ڵه‌کانی ناو حیزبه‌که ئاگادار بکه‌نه‌وه. واتا پڕۆسه‌ی داهاتوو، پڕۆسه‌ی قسه‌کردنی لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی ناو حیزبی AKP ده‌بێت و ئه‌م لایه‌نه له ئێستادا چاوه‌ڕوانی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنی تورکیا بۆ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment