ڕۆژنامه‌ی ئایریش تایمز: هێزی شه‌ش وڵاتی بیانی له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریان

به‌شی جیهان- ڕۆژنامه‌ی ئایریش تایمزی ئیرله‌ند ئیدعای کرد که‌ جگه‌ له‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا هێزه‌کانی ئه‌ڵمانیا، عه‌ره‌بستان و ئیماراتیش له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی ئه‌مریکی ده‌ڵێن نزیکه‌ی 2 هه‌زار هێزی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریادا هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ مانگی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌ ژماره‌ی هێزه‌ جێگیرکراوه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریای به‌ 2500 هێز ڕاگه‌یاند.

به‌ شێوه‌ی نافه‌رمی ڕاگه‌یێندراوه‌ که‌ نزیکه‌ی 200 هێزی به‌ریتانی و 200 هێزی فه‌ڕه‌نسی له‌ژێر ناوی هێزی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا له‌ سووریان و مه‌شقی سه‌ربازی به‌ هێزه‌ کوردییه‌کان ده‌ده‌ن و له‌ ئۆپه‌راسیۆنی دژ به‌ داعش پشتیوانی له‌ هێزه‌ کوردییه‌کان ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ هیچ یه‌ک له‌ به‌رپرسانی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا به‌ ڕاشکاوانه‌ ژماره‌ی هێزه‌ جێگیرکراوه‌کانیان له‌ سووریا ئاشکرا نه‌کردووه‌.

ڕۆژنامه‌ی ئایریش تایمزی ئیرله‌ند له‌ ڕاپۆرتێکدا ئیدعای کرد جگه‌ له‌ هێزه‌کانی سێ وڵاتی ئاماژه‌پێکراو، ژماره‌یێک هێزی ئه‌ڵمانیا، عه‌ره‌بستان و ئیمارات له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریان که‌ نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریای به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌یێکی پارێزگای حه‌سه‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ هێزه‌کانی دوو وڵاتی عه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانیا له‌و ناوچه‌یه‌دان.

میشل جانسۆن چاودێری کاروباری سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بۆ ڕۆژنامه‌که‌ ئاماده‌ کردووه ڕای‌گه‌یاندووه‌ که‌ کوردی سووریا چیتر خوازیاری دامه‌زراندنی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له‌ ناوچه‌کانیان نییه‌ به‌ڵکوو ته‌نها داوای هێشتنه‌وه‌ی هێزی سووریای دیموکرات و کۆنتڕۆڵ‌کردنی شاره‌ کوردنشینه‌کان له‌ پارێزگاکانی حه‌سه‌که‌ و ڕه‌قه‌ی سووریا ده‌که‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53188

Your Comment

You are replying to: .
captcha