بەپێی هەواڵی کوردپرێس: ئەمڕۆ ١٧ی نیسانی ٢٠١٩، نوسینگەى عادل عەبدولمەهدی بڵاویکردەوە، سەردانەکەى سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سعودییە بووەتە هۆی بەهێزبوونى پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە دوای گفتوگۆی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا بڕیاردراوە ١٣ ڕێککەوتن لە چەند بوارێکی جیاجیا و پرۆتۆکۆلێک لە نێوانیان واژۆ بکرێت.
هاوکات شا سەلمان ڕایگەیاندووە: سەردانەکەى عادل عەبدولمەهدی بۆ وڵاتەکەی بووەتە هۆی نزیک بوونەوەى زیاتری هەردوو وڵات و لە داهاتوودا ئاستى نێردە دیبلۆماسییەکانیان لای یەکتر بەرز دەکەنەوە.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ چوارشەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سعودییەی کرد و چاوی بە سەلمان عەبدولعەزیز پاشای سعودییە و محەمەد سەلمان جێنشینی سعودییە و ژمارەیێک لە بەرپرسانی تری سعودییە کەوت، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوە و نەوت و کارەبا و بازرگانی لەم سەفەرەدا یاوەریی عەبدولمەهدی دەکەن.
سەرچاوە: سۆمریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment