یەپەگە لەناوچە ئارامەکەی باکووری سووریا بوونی نابێت

بەشی سووریا- جەیمز جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ئاماژەی دا بە دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا و وتی: یەپەگە لەنێو ناوچە ئارامەکەی باکووری سووریا بوونی نابێت، چوونکە تورکیا نیگەرانی ئەمەیە کە یەپەگە بەشێکە لە پەکەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایدەگەیێنێت: بۆ دامەزراندنی ناوچەیێک لە سەر سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ ئەم وڵاتە هەوڵ ئەدەین. یەکینەکانی پاراستنی گەل بەشێک لەم هاوکارییە نابن چوونکە تورکیا نیگەرانەی لەوەی کە یەپەگە بەشێک بن لە پارتی کرێکارانی کوردستان. ئێمە دەرک بەم نیگەرانییە دەکەین و دۆناڵد ترەمپ ئەمەی بە ئەردۆغان گوتووە.

ناوبراو لەدرێژەی وتەکانیدا وتی: هێزەکانی سووریای دیموکرات هاوپەیمانی ئەمریکان و ئێمە نامانەوێت بەشێوەیێکی نەگونجاو لەگەڵیاندا هەڵسوکەوت بکرێت، بۆیەش هەوڵ لە دروست کردنی دۆخێک ئەدەین کە هەموو لایەنەکان ڕازی بن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53144

Your Comment

You are replying to: .
captcha