هەوڵی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا هێرشی ئاشکرایە بۆ سەر ئیرادەی کوردەکان

بەشی تورکیا- کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە ئاماژە بە ڕەدی سەلاحیەتی ژمارەیێک لە کاندیدە کوردەکانی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا پاش سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکاندا دەکات و ڕایدەگەیێنێت: ئەمە هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر ئیرادەی کوردەکانی تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە ئاماژەی دا بە هەڵبژاردنەکانی 31ی مارچی 2019 لە تورکیا و هەروەها ڕەدی سەلاحیەتی ژمارەیێک لە پاڵێوراوانی کوردی ناوچە کوردنشینەکان پاش سەرکەوتنیان لە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیاوە و دەڵێت: پارتی داد و گەشە بە سەرکردایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە وەکوو هەڵبژاردنەکانی 7ی جوونی 2015 نایەوێت واز لە دەسەڵات بێنێت. ئەم حیزبە هەڵبژاردن بە تەنها ڕێگەی بەدەست هێنانی مەشرووعیەت و مانەوەی ڕەژیمی فاشیستی دەزانێت، ئەم هەوڵە شەرعیەتی حاکمانی سیاسیی لە تورکیا دەخاتە ژێر پرسیارەوە، ئەوان هەڵبژاردنێک قبووڵ ناکەن کە دەسەڵاتدارێتییەکەیان بخاتە مەترسییەوە.

لە درێژەدا هاتووە: بە شێوەی ڕوون و ئاشکرا دەستدرێژی دەکرێتە سەر شارەوانیی شارە کوردنشینەکانەوە و ئەنجومەنی باڵای هەڵبژادرن لە تورکیا دارەدەستی ئەم تاڵان کردنەیە. ئاشکرا شارەوانیی شارە کوردنشنەکان لەدەستی هەڵبژێردراوانی خەڵک دەرهێندرا و درایە دەستی ئاکپارتی، بۆیەش ئەنجومەنی باڵای هەڵبژادرنی تورکیا ئەکتەری تایبەتی شەڕ لەگەڵ کوردستانە. ئەمە هێرشی ئاشکرا بۆ سەر خواست و ئیرادەی خەڵکی کوردە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53119

Your Comment

You are replying to: .
captcha