بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەمە 14ی نیسان لە ساڵیادی جینۆسایدی ئەنفالدا سەردانی سەماوەی کرد و لەمیانی وتارێکیشیدا بۆ گەلی عێراق و ژمارەیێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان رایگەیاند، "تاوانەکانی رژێمی پێشوو دەرحەق خەڵکی کوردستان تاوانی لە یاد نەچوون، تاوانی گەورە بوون دژ بە مرۆڤایەتی بۆ ریشەکێشکردنی بوونی نەتەوایەتی و ناسنامەی خەڵکی کوردستان، سەدام بەجێگەی حەقی خۆی گەیشت، بەسزای خۆی گەیشت".
لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای سەماوە ئەمڕۆ یەکشەممە چاوی بە سەرۆکی ئەنجومەن و ئەندامانی پارێزگا و پارێزگاری شارەکە ئەحمەد مەنفی جۆدە کەوت.
بهرههم ساڵح له دیدارهكهدا ڕایگەیاند: "عێراق دوچاری ستەمێکی گەورەی دەیان ساڵە ھاتووە، ھەر لە سەردەمی رژێمی پێشوو تا سەرھەڵدانی تیرۆریستانی داعش لە بەر ئەوە پێویستمان بەیەکریزی ھەیە لە پێناوی بونیادنانەوەی وڵاتەکەمان تا سارێژكردنی برینهكانی رابردو و دەرباز ببین تا وهكوو ژیانێکی باشتر بەدەست بھێنین کە شایستەی گەلەکەمان بێت".
ئاماژەی بەوەش کرد، یادەوەرییێکی زۆری لەگەڵ خەڵکی بەڕێزی سەماوەدا ھەیە و ھەردەم دەبێتە پشتیوانیان، ھاوکات باسی ئەوەی کرد کە سەماوە بەوە ناسراوە کە پەیوەندییێکی بەھێزی کۆمەڵایەتییان ھەیە، ھەروەھا دوچاری ستەم و زۆردارییێکی گەورەی رژێمی پێشوو ھاتوون، کە ھێشتا ئاسەوارەکانی بەدی دەکرێت.
سەرۆک کۆماری عێراق داواشی لە بەرپرسانی شارەکە کرد بۆ خستنەگەڕی گشت ھەوڵەکانیان بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکان و سەقامگیریی پارێزگاکە و ھەوڵدانیش بۆ راکێشانی وەبەرھێنەران و سەرمایەگوزاران، بەمەبەستی کاراکردنی کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و سێکتەرەکانی دیکە و فەراههم کردنی گەشتوگوزار و گرنگی دان بە سروشت و ئەو شوێنەوارە مێژووییانەی کە سەماوەی پێ ناسراوە.
ھەر لەدیدارەکەدا، بەرھەم ساڵح گوێبیستی روونکردنەوەیێکی تێرو تەسەل بوو کە بەرپرسانی شارەکە خستییانە ڕوو، لە گرفت و ئاستەنگەکانی کە رێگرن لە بەردەم گەشەسەندنی شارەکە، ھاوکات باسیان لە گرنگترین دەستکەوتەکان کرد کە لە بوارە جیاجیاکاندا بەدەست ھاتوون.
*لە خەندان وەرگیراوە
Your Comment