به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا تورکیا هاوپهیمانییێکی بێوێنه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووسیا به‌تایبه‌ت له سووریای ده‌ست پێ‌کرد به شێوه‌یێک که په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکای کرده فیدای په‌یوه‌ندیی باشتر له‌گه‌ڵ ڕووسیا.
ئارۆن لۆند، کارناسی کاروباری تورکیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له په‌یمانگای په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سوید ده‌ڵێت: تورکیا په‌یوه‌ندیی نزیکی خۆی له‌گه‌ڵ ڕووسیا وه‌ک کارتێک دژی کورد به‌کار ده‌هێنێت.
ناوبراو له وتارێکی خۆیدا ته‌ئکیدی کرده‌وه که ڕووسیا له قۆناغه جۆراوجۆره‌کاندا له‌وان ده‌یه‌ی 1990 چه‌کی دژه‌ئاسمانی ڕاده‌ستی په‌که‌که واتا هێزی کوردی ناڕازیی تورکیا کرد به‌و بۆنه‌وه فڕۆکه‌کانی سوپای تورکیا دابخات.
ئارۆن لۆند له درێژه‌دا ده‌نووسێت: ڕووسیا چووه ناو گۆڕه‌پانی شه‌ڕی سووریا و تورکیا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشت که چیتر ده‌بێ له‌پێناو گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی له‌وان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کورد له تورکیا و سووریا هاوپه‌یمانێک بۆ خۆی بدۆزێته‌وه که‌واته به شێوه‌ی جیدی په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ڕووسیا پته‌و کرده‌وه.
ئارۆن لۆند له‌باره‌ی ئامانجه‌کانی تورکیا له په‌یوه‌ندیی به‌ربڵاو له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌ڵێت: تورکیا دوو ئامانجی هه‌یه؛ به‌کارهێنانی کارتی گوشاری ڕووسیا دژی ئه‌مریکا به مه‌به‌ستی گۆڕینی سیاسه‌تی لایه‌نگرانه‌ی واشنتۆن له کورد و هه‌روه‌ها پشتیوانیی ڕووسیا له تورکیا بۆ بێ‌ئاکام هێشتنه‌وه‌ی پڕۆژه‌کانی کورد له سووریا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment