کورد 70 لەسەدی پۆستەکانی پۆلیسی کەرکووکی لەدەستە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی رێکخراوی بەدر هۆشداریی دەداتە وەزارەتی ناوخۆ لە گوێگرتن لە بەرپرسانی کوردی کەرکووک و رایدەگەیێنێت: کورد دوو لەسەر سێی پۆستەکانی پۆلیسی کەرکووکی لەدەستە.

کوردپرێس: محەممەد مەهدی بەیاتی، بەرپرسی میحوەری باکووری رێکخراوی بەدر بەسەرۆکایەتی هادی عامری لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند: لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی کەرکووک دەکات، چوونکە پارتە کوردییەکان لای بەشێک لە بەرپرسانی وەزارەتەکە سکاڵایان کردووە، بەوەی لە پۆستەکانی پارێزگاکە مافیان خوراوە و ستەمیان لێکراوە.

ئەو بەرپرسەی رێکخرای بەدر دەڵێت: "پروپاگەندەی پارتە کوردییەکان بەوەی پەراوێزخراون، جێگەی پێکەنینە، چوونکە ئێستا ئەفسەرانی کورد 91 پۆستیان لە پۆلیسی کەرکووک بەدەستەوەیە، بەڵام عەرەب 21 پۆست و تورکمانیش 18 پۆستیان هەیە".

محەممەد بەیاتی دەڵێت: بەپێی زانیارییەکانیان ئەو شاندەی وەزارەتی ناوخۆ دێن، بۆ ئەوەی پۆستی دیکە بدەنە کورد و بۆیان بکەنە 100، یاخود 150 پۆست، تاوەکوو رازیان بکەن، بەیاتی دەپرسێت "ئایا ئەمە ستەم و چەوسانەوەی تورکمان و عەرەب نییە لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53071

Your Comment

You are replying to: .
captcha