به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عومه‌ر چه‌لیک وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه (AKP) له لێدوانێکدا ئاماژه به کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن تورکیاوه ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: به‌رپرسانی ئه‌مریکا به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسان ده‌که‌ن و لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر کڕینی مووشه‌کیی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن تورکیایه. هه‌ندێک جار له‌ژێر ناوی "به‌رپرسێکی پایه‌به‌رز که نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت" قسه‌گه‌لێک له‌مباره‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه. به بۆچوونی ئێمه پرسی سه‌ره‌کی له په‌یوه‌ندیی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا پرسی S-400 نییه. پرسی S-400 ته‌نھا ڕێکارییه به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی که ھه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نیشتمانیی ھاوپه‌یمانێکی ناتۆ و وڵاتێکی گرنگی وه‌ک تورکیا ده‌که‌ن. له‌مباره‌وه تورکیا داوای یارمه‌تی له هاوپه‌یمانێکی خۆی کرد و دوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێکی ئه‌رێنی به داواکارییه‌که‌ی نه‌درایه‌وه وه‌ک وڵاتێک که سه‌روه‌ری هه‌یه کێشه‌که‌ی خۆی چاره‌سه‌ر کرد.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕاشیگه‌یاند: لێپرسینه‌وه له تورکیا له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی F-35 که ھاوکار ده‌بێ له ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایشی ناتۆ، به مانای لێپرسینه‌وه له گشت پرۆژه ھاوبه‌شه‌کانی ناتۆ و ئاسایشی ھاوبه‌شی ناتۆ دێت. بابه‌تێک که ده‌بێ بخرێته به‌ر باس و لێکدانه‌وه ئه‌مه‌یه: ناردنی چه‌ک له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێکی ناتۆ [ئه‌مریکا] بۆ ناوچه‌که له‌پێناو پشتیوانی له‌و هێزانه‌یه که هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نیشتیمانیی وڵاتێکی ئه‌ندامی دیکه‌ی ناتۆ ده‌که‌ن. بۆ وه‌ڵامنه‌دانه‌وه به‌م بابه‌ته هه‌ندێک بابه‌تیتر ئاراسته ده‌که‌ن. پێگه‌ی لاوازی ڕووسیا له وڵاتانی ڕۆژئاوایی ده‌که‌ن به داره‌ده‌ست بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌رێنی دژی تورکیا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment