بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ " لە راگەیەندراوێکرا ئاشکرای کرد، لە مانگی شوبات دا عێراق زۆرترین ئاستی هەناردەکردنی نەوتی تۆمارکردووە کە بریتی بووە لە بڕی سێ ملیۆن و ٣١٤ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا و بەراورد بە مانگی کانونی دووەم ١١١ هەزار بەرمیل نەوت زیادی کردووە.
کۆمپانیاکە ئاشکراشیکرد، ئەم بڕە نەوتەی عێراق هەناردەی کردووە بەرزترین ئاستە لە ماوەی دووساڵی رابردوودا.
سۆمۆ ئاماژەی بەوەشداوە، داهاتی مانگی شوباتی فرۆشتنی نەوت زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە و کۆمپانیاکە خۆی نەوتی خاوی لە رێگەی پارێزگاکانی بەسرە و کەرکووکەوە هەناردە کردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، داهاتی مانگی داهاتوو زیاتر دەبێت لەم مانگە.
Your Comment