به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منیی عێراق ڕای‌گه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو 12ی نیسانی 2019 چه‌کدارانی داعش له ناوچه گوندنشینه‌کانی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین هێرشیان کرده سه‌ر خاڵێکی سه‌ر به هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌هۆیه‌وه 4 چه‌کداری حه‌شد بریندار بوون.
دوای ده‌ست پێکردنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانیش، هێزێکی ئه‌منیی زۆر ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کراوه و شوێنه‌که‌یان گه‌مارۆ داوه و هێرشه‌که‌ی چه‌کدارانی داعش تێکشکێنراوه و دواتر برینداره‌کان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردن بۆ نه‌خۆشخانه گوێزراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه به‌تایبه‌ت له دوای کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه جیاجیاکانی عێراق له ده‌ست چه‌کدارانی داعش، ناوبه‌ناو چه‌کداره په‌ڕاگه‌نده‌کانی داعش هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خاڵی پشکنین و چاودێریی هێزه عێراقییه‌کان و ده‌وروبه‌ری قه‌زای خانه‌قینی سه‌ر به پارێزگای دیاله‌ت یه‌کێکه له‌و ناوچانه‌ی که ناوبه‌ناو ڕووبه‌ڕووی هێرشی چه‌کدارانی داعش ده‌بێته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه له میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment