به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مورته‌زا عه‌بادی كۆنسووڵی ئێران له هه‌ولێر له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ی رسووماتی هاتنه‌ناوه له هاووڵاتییانی ئێرانی وتی: "لابردنی تێچووه‌كانی سه‌ردان وه‌ک پاره‌ی ڤیزا و رسوومات ده‌ره‌نجامی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مدواییه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک كۆماری ئێران بۆ به‌غداد و گه‌یشتن به رێككه‌وتن بووه و ئه‌و پرسه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه خرایه‌ڕوو و به‌ڵێنیان دا ئه‌و تێچوو و ڕسووماتانه لاببرێن."
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه جیا له‌و كۆبوونه‌وانه، به شێوه‌ی نووسراویش به به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یێندراوه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه له‌لایه‌ن ئێران و عێراقه‌وه جێبه‌جێ كرا ئاگادار كراوینه‌ته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له وه‌رگرتنی پاره‌ی ڕسوومات به بڕی 25000 دینار بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێک له‌و ئێرانییانه‌ی له سنووره‌كانی باشماخ، په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌ران دێنه هه‌رێمی كوردستان.
كۆنسووڵی ئێران ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی لێنه‌كه‌وێته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی خواستی ئێمه، ناچارین ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ی خۆیان ڕه‌فتار بكه‌ین و پاره‌ی ڤیزا له هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان وه‌ربگرین."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment