کوردپرێس: به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ٤ی ئازاری ۲۰۲۲، لە سنووری میحوەری ۱‌ی گەرمەسێر فەوجی۲ی لیوای۳ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، دەستی کرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنی سنووری بۆشایی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، لە گوندەکانی دەکەی سەرچەم و کانی ماسی، کە دەکەونە سەر زێی سیروان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئەم ناوچەیە لەو شوێنانەن، کە داعش وەک بۆشایی ئەمنی سودی لێ وەرگرتوون بۆ ئەنجامدانی کاری تێکدەری و تیرۆریستی و لێسەندنی سەرانە لە خەڵکی گوندەکان، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە ناوچەکە بەتەواوی کێوماڵ کرا.
داعش ناوبه‌ناو هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقیه‌كان و هه‌ردوو لایه‌نى عێراق و هه‌رێم ده‌ڵێن داعش سودى له بۆشایی ئه‌منى نێوانیان بینیوه.
Your Comment