عه‌بدوڵڵا گویل- ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ حیزبێکی نوێ به‌ سه‌رکردایه‌تیی عه‌لی باباجان داده‌مه‌زرێنن

به‌شی تورکیا- نوێنه‌ری ڕۆژنامه‌ی ینی چاغی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ لێدوانێکدا ئیدعای دامه‌زراندنی حیزبێکی نوێ ده‌کات که‌ له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ و عه‌بدوڵڵا گویله‌وه‌ داده‌مه‌زرێت و باس له‌وه‌ش ده‌کات که‌ حیزبه‌که‌ له‌لایه‌ن عه‌لی باباجانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بردرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د تاکان نوێنه‌ری ڕۆژنامه‌ی ینی چاغی ئه‌نقه‌ره‌ ئیدعای دامه‌زراندنی حیزبێکی نوێ له‌و وڵاته‌ ده‌کات که‌ له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو و عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رکۆماری پێشووی تورکیاوه‌ دامه‌زرێت و ده‌ڵێت: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌کانی نزیکی‌ عه‌بدوڵڵا گویله‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ سه‌رکردایه‌تیی حیزبه‌ تازه‌که‌ له‌ ئه‌ستۆی عه‌لی باباجان ده‌بێت. ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆش یان سه‌رۆکایه‌تیی باباجان قبووڵ ده‌کات یان حیزبێکی دیکه‌ داده‌مه‌زرێنێت که‌ خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.

ناوبراو له‌باره‌ی کاتی دامه‌زراندنی حیزبه‌که‌ گوتیشی: به‌پێی به‌رنامه‌ڕێژییه‌کان بڕیار بوو دامه‌زرانی حیزبه‌که‌ پاش هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچی 2019 ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن ڕوویان دا‌‌، عه‌بدوڵڵا گویل فه‌رمانی داوه‌ که‌ له‌ ئێستادا پڕۆسه‌که‌ ڕابگرین و چاوه‌ڕوان بین و ئه‌مه‌ش به‌ مانای پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی عه‌بدوڵڵا گویل له‌ دامه‌زرانی حیزبه‌ تازه‌که‌ نییه‌. ئه‌وان مکووڕن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی حیزبێکی نوێ به‌ڵام له‌ ئێستادا پڕۆسه‌که‌یان ڕاگرتووه‌. له‌ نزیکه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ گۆڕانکارییه‌کان ده‌که‌ین.

تاکان له‌باره‌ی ڕۆڵی عه‌بدوڵڵا گویل له‌م حیزبه‌دا ڕای‌گه‌یاند: ناوبراو کاندیدی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا بۆ خولی داهاتوو ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53032

Your Comment

You are replying to: .
captcha