بەپێی هەوای کوردپرێس، سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە تویتەری خۆی لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان نووسیویەتی "ئەمەی دەگوزەرێ لەم هەرێمەدا زەنگی مەترسییە و ئاماژەی ملنانە بەرەونادیار".
ئەمینداری یەکگرتوو دەشڵێت: "لەجیاتی هەوڵی دۆزینەوەی دەرچە و چارەسەر لێدوانی توند و هەڕەشە دەبیستین! لەجیاتی ئاشتکردنەوەی هاوڵاتی بێ خزمەت، بێمنەتی و بێباکی لەگەندەڵی و بێ مووچەیی و گرانی و بێکاری گەنجان دەبینین! حاڵی تەحەدیە دەرەکیەکانیش ڕوونە".
Your Comment